بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم به دروست کردنی ئەم بەرنامەیە ئەویش
بەرنامەی تاقیگەیە کە بەهێزترین بەرنامەیە بۆ زانین و زانیاری لەسەر ئەو پشکنینانەی کە دەیکەی،
ئەم بەرنامەیە دا باس لە:
- ناوی پشکنینەکە.
ـ کورتکراوەکەی.
- رێژەی ئاسای پشکنینەکە، واتا پێت دەڵێت ئەم پشکنینە دەبێت رێژەکەی لە لەشمان چەند بێت.
- پێناسەی پشکنینەکە، واتا پێت دەناسێنێت ئەم پشکنینە لەچی پێک هاتوە و چیە.
ـ ئەم پشکنینە بۆچی دەکرێت، واتا پێت دەڵێت چ کاتێک تۆ ئەو پشکنینەت بۆ دەکرێت یان پشکنینەکە بۆ چیە و چی دیار دەکات.
ـ زۆری رێژەکەی، واتا ئەگەر ئێمە پشکنینەکەمان کردوو رێژەکەی لە رێژەی ئاسای زیاتر بوو چی روو دەدات.
ـ کەمی رێژەکەی، واتا ئەگەر ئێمە پشکنینەکەمان کردوو رێژەکەی لە رێژەی ئاسای کەمتر بوو چی روو دەدات.
هەموو پشکنینەکان خۆم نوسیومە کە ئەمەش بێگومان دوای گەڕانێکی زۆر.